هیچ پیشەیەک نازانم، دەتوانم ببمە فریلەنسێر

هیچ پیشەیەک نازانم، دەتوانم ببمە فریلەنسێر کێ هەیە حەز نەکات بە ئەنجام دانی ئەو پیشەیەی کە حەزی لێیەتی پارە پەیدا بکات؟ لەم وتارەدا ئاماژە بە ٦ پیشە دەکەین کە بەبێ هیچ پسپۆڕی و لێهاتوویییەک دەتوانن سەرقاڵی ببن و پارەی لێ پەیدا بکەن. بە شێوەی گشتی وەها باوە کە بۆ بەدەستهێنانی پیشە و کارێک دەبێت خاوەنی…


هیچ پیشەیەک نازانم، دەتوانم ببمە فریلەنسێر

کێ هەیە حەز نەکات بە ئەنجام دانی ئەو پیشەیەی کە حەزی لێیەتی پارە پەیدا بکات؟ لەم وتارەدا ئاماژە بە ٦ پیشە دەکەین کە بەبێ هیچ پسپۆڕی و لێهاتوویییەک دەتوانن سەرقاڵی ببن و پارەی لێ پەیدا بکەن.

بە شێوەی گشتی وەها باوە کە بۆ بەدەستهێنانی پیشە و کارێک دەبێت خاوەنی ئەزموون بن لەو کارەدا، بەڵام بۆ ئەوەی کە ئەزموونتان بێت پێویستتان بە کار، کە واتە پێویستە لە جێگەیەکەوە دەست پێ بکەن.

سەرەتا پێویستە ئاوڕێک لە لێهاتووییەکانی خۆمان بدەینەوە، کەس نییە لەم جیهانەدا کە هیچ شتێک نەزانێت یان هیچ لێهاتوویییەکی نەبێت، تەنیا پێویستە بەو لێهاتووییە ساکارانەی کە لە کاتی دەرس خوێندندا بەدەستمان هێناوە سەرنج بدەین، و هەوڵ بدەین لەو شتانەی کە دەیزانین کە کات و شوێنی دروستدا بەکاریان بێنینن و پارە بەدەست بخەین. فریلەنسێربوون بەبێ ئەزموون ئیشێکی بێ کێشە نییە بەڵام جێبەجێ دەبێت. ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا خزمەتگوزارییەکانی خۆیان بەشێوەی ئۆنلاین پێشکەش دەکەن.

کە واتە ئەگەر بێکاریت و لە ماڵەوەی وەرن با پێکەوە باس لە ٦ پیشەی گونجاو بۆ بوون بە فریلەنسێر بکەین.

تایپی دەق

ئەگەر کۆمپیوتەرێکت هەبێ بۆ بوون بە تایپیست بەسە. ڕاستە کە زانینی شێوەی پڕۆفێشناڵی تایپ کردن زۆر کارەکەتان خێراتر دەکات بەڵام ئەگەر نەیشیزانن کێشە نییە تەنیا پێویستە هەوڵی خۆتان بدەن و ئەو پڕۆژانەی کە وەرتان گرتووە لە کاتی خۆیدا تەواوی بکەن. زۆرێک لە خاوەنکارەکان زۆر پێویستیان بە تایپی دەق هەیە و دەیانەوێت لە کاتی گونجاودا کارەکەیان بۆ تەواو بکەن.

 

داخڵکردنی دەیتا

ئایا دەتوانن لەناو ئەنتەرنێتدا بگەڕن، حەتمەن کە دەتوانن، داخڵکردن و نووسینی دەیتا یەکێک لە پڕداهاتترین و پڕدازوازترین پیشەکانە، کە بەبێ هیچ لێهاتووییەک دەتوانن ئەنجامی بدەن. ئێوە دەیتاکان لە ناو فایلەکی ئێکسێڵدا دەنووسنەوە و تەحویلی کڕیار یان خاوەنکارەکەتانی دەدەنەوە و تەواو زۆر سادەیە! زۆربەی کات پێویستە بە ناو سایتەکاندا بگەڕن و ئەو زانیارییانەی کە مەبەستە کۆیان بکەنەوە و لەناو ئێکسێڵدا بیاننووسنەوە.

 

بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

ئێمە هەموومان پەڕەی سۆشیالمێدیای تایبەت بە خۆمان هەیە، بەڵام دەزانن کە بە پۆست کردن، لایک، کۆمێنت و بەڕێوەبەریی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەتوانن پارە پەیدا بکەن. ڕۆژانە دەبێت پۆست بکەن و وەڵامی نامەکان بدەنەوە و کۆمەڵێ زۆر کڕیار و فرۆشیار هەیە کە پێویستیان بەم کارانەیە.

 

بێژەریی

ئێمە هەموومان دەنگی تایبەت بە خۆمان هەیە، بەڵام چەند کەس لە ئێمە بەم توانستە کە خودا پێمانی داوە توانیومانە پارە پەیدا بکەین. پیشەی دەنگ خەریکە پەرە دەستێنێت، کە واتە خۆر خاوەنکار و کۆمپانی پێویستیان بە بێژەر و دەنگ هەیە و دەتوانن لەم ڕێگەوە پارە پەیدا بکەن. تۆمارکردنی بابەتی دەنگی وەکوو پادکەست، نەرەیشن بۆ تیزەر و ڤیدیۆی فێرکاریی و هتد، تەنیا پێویستە سەرج بدەن بە شێوەی بەیان و قسەکردنتان.

 

وەرگێڕان

ئەگەر شارەزای زمانێکی بیانین، کە واتە دەرفەتێکی باشە کە پارەی لێ پەیدا بکەن، بڕوا بکەن کە زۆر دەرفەتی کارکردن لەم بوارەدا هەیە و دەتوانن قازانجێکی باشی لێ بکەن. ئەگەر زۆریش شارەزای تەواوی زمانی ئینگلیزی نین کێشەیەک نییە زۆر ئامێر و ئەپی وەرگێڕان هەیە کە ئەم پیشەتانە بۆ ئاسان دەکاتەوە. وتارەکان، ماڵپەڕەکان و هتد لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکەوە وەربگێڕنەوە و وەکوو فریلەنسێر- وەرگێڕ چالاکی بکەن.

 

تێستی بەکارهێنەر

بە هاوبەشکردنی بۆچوونی خۆتان سەبارەت بە سایتێک یان ئەپێک پارە پەیدا بکەن. ئەمە یەکێک لە سادەترین شێوەکانی پەیداکردنی پارەی ئۆنلاینە، بە سەردانکردنی سایتەکان و ئەپەکان، لە پڕۆژەکەیان بکۆڵنەوە و کێشەکان و خاڵە لاوازەکانی ئاراستەی خاوەنەکەی بکەنەوە.

 

لە کۆتاییدا

جگە لەمانە زۆر پیشە و کاری دیکە هەیە کە فریلەنسێرێک دەتوانێت لە ماڵی خۆیەوە ئەنجامی بدات. ئێمە تەنیا باسمان لە پیشانە کردووە کە پێویستیان بە شارەزایی و لێهاتووییەکی زۆر نییە، بەڵام ئێوە دەتوانن سەرقاڵی نووسەری، وێنەگری، دیزاین، پڕۆگرامێر و هتد سەرقاڵ بن. ئەگەر ئێوە پیشەیەکی دیکە شک دەبەن بۆمانی بنووسن.

وەرن با پێکەوە ڕاستگۆ بین، ئەگەر تازە بوونەتە فریلەنسێر ڕەنگە ماوەیەک بخایەنێت تا یەکەمین کاری خۆتان پەیدا بکەن، بێ هیوا مەبن و پشوو درێژ بن تا خاوەنکارێک ئێوە پەیدا دەکات.

http://kurdpay24.com
Do you like cry's articles? Follow on social!

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Attach images – Only PNG, JPG, JPEG and GIF are supported.

More posts. You may also be interested in.

Login